کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریكا دژ بە كردەوەی دنەدەرانەی سپای پاسداران لە كەنداو، هەڵوێستی گرت

15:57 - 9 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: پاپۆڕەكانی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە كەنداوی فارس چەند ڕۆكێتیان لە نزیك كەشتیی فڕۆكەهەڵگری هەری ترۆمەنی ئەمریكا هاوێشت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، كایل ڕینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاند: سپای پاسداران ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە كاتی تێپەڕینی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ترۆمەن و كەشتییە جەنگییەكانی دیكەی ئەمریكا لە ئاوەكانی كەنداو، لە كردەوەیەكی دنەدەرانەدا ماوەیەكی كورت (٢٣ خولەك) پاش ئاگاداركردنەوە، چەند ڕۆكێتێكی هاوێشتووە.

بەپێی ئەو هەواڵە، سپای پاسداران سەرقاڵی بەڕێوەبردنی مانۆڕیك بووە كە تێیدا كەڵكی لە چەك و تەقەمەنیی ڕاستەقینەی شەڕ وەردەگرت و كەشتیی ترۆمەن تەنیا ١٥٠٠ میتر لە شوێنی هاویشتنی ڕۆكێتەكان دوور بووە.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریكا لەو پێوەندییەدا گوتی: ئەو كردەوانە زۆر دنەدەرانە، هەڕەشەئامێز و نەزانكارانە بووە و پابەندبوونی ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە ئاسایشی ڕیگا دەریاییەكان كە بۆ بازرگانیی نێونەتەوەیی زۆر گرینگە، دەباتە ژێر پرسیار.

كایل ڕینز هەروەها گوتی: كەشتیی ترۆمەن لە كاتی ئەو ڕووداوەدا بە هاوڕێیەتیی دوو كەشتیی جەنگیی سەر بە هاوپەیمانانی ئەمریكا لە شەڕی ئاسمانی دژ بە داعشدا، لە ڕێگەی گەرووی هۆرمۆزەوە بەرەو كەنداوی فارس تێپەڕ دەبوو.

زستانی ڕابردووش لە عەمەلیاتێكی ڕواڵەتیدا لە كەنداوی فارس، سپای تیرۆریستیی پاسداران بە هاویشتنی ٤ مووشەك و ٤٠٠ ڕۆكێت، ماكێتی ٣٣٣ میتریی كەشتیی فڕۆكەه