له حاڵێكدا كه ناڕه‌زایه‌تیی کۆمه‌ڵێک كاربه‌ده‌ست‌و ڕاگه‌یه‌نهکانی ئوسولگه‌راکان له بابه‌ت سه‌فه‌ری لۆران فابیووس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه بۆ تاران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ، فرانسوا هۆلاند، سه‌ركۆماری فه‌رانسه ئه‌م سه‌فه‌ری به تاقیكارییه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی دوای ڕێككه‌وتنی ناوكی زانیوه.
هۆلاند ده‌ڵێ لۆران فابیووس یانی فه‌رانسه. ئێمه جۆر‌و شێوازی وه‌رگرتن‌و پێشوازیی فابیووس له ئێران وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و وڵاته له به‌رامبه‌ر فه‌رانسه‌دا چاو لێده‌که‌ین.
سه‌ركۆماری فه‌رانسه هه‌روه‌ها بۆ جارێكی دیكه پێداگریی له‌سه‌ر ده‌وری ئێران له‌سه‌ر جێگیركردنی ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كرده‌وه‌و گوتی: ئێمه چاوه‌ڕوانین كه حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌ركۆماری ئێران، بیسه‌لمێنێ كه ئێستا كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی ناوچه به تایبه‌ت له سووریه خۆش بكا.
به‌قسه‌ی هۆلاند، ئێران ده‌بێ ئه‌م وڵاته بێ كه ڕێگه‌چاره‌ی وای هه‌بێ كه قه‌یرانه‌كانی لوبنان، سووریه، یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین له‌نێو ببا.
پێویست به ئاماژه‌یه كه ئێران سه‌ره‌كیترین پشتیوانی گرووپی میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان‌و ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه‌یه. هه‌روه‌ها ئێران پشتیوانی له شیعه‌كانی به‌حره‌ین‌و یه‌مه‌نیش ده‌ك