له حاڵێكدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه ڕایگه‌یاندوه كه چیدی ئیمکانی درێژه‌دان به ڕه‌وتی ئاشتی له‌گه‌ڵ پ ک ک نه‌ماوه، سكرتێری گشتیی ناتۆش پشتیوانیی بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولای ناتۆی له توركیه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پ ک ک ڕاگه‌یاندوه.
له لایه‌كی دیكه، عه‌ره‌بستانیش پشتیوانی له هه‌ڵوێستی توركیه به دژی پ ک ک كردوه‌و هه‌روه‌ها ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ ئانكارا بۆ پێكهێنانی ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵكراو له باكووری سووریه، هاوڕایه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی 28 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆدا، "ینس ئێستۆلێتێنبێڕگ"، سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌باره‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه متمانه‌ی به هاوپه‌یمانی توركی خۆی دا‌و گوتی ناتۆ پشتیوانی له عه‌مه‌لیاتی دوو لایه‌نه دژی داعش و په كه كه ده‌كا.
ئانكارا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند جار له خاكی سووریه هێرشی بۆسه‌ر داعش بردوه‌و ئیزنی به فڕۆكه‌كانی ئامریكاش داوه تا له پایه‌گای نیزامیی ئینجێرلیك كه‌ڵك وه‌ربگرن.
بادانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی توركیه پاش ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌که‌ی حه‌وتووی ڕابردووی داعش بۆ شاری سنووریی سووروچ بو. له‌و ڕووداوه‌دا 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و به دوای ئه‌وه پ ک ک دوو سه‌ربازی تورکیه‌ی کوشت‌و دوای ئه‌وه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیه ده‌ستیان به بۆمبارانی بنکه‌و باره‌گاکانی پ ک ک له قه‌ندیل کرده‌وه.