وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی قاچاخكردنی مرۆڤ‌دا كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، له به‌شی پێوه‌ندیدار به وڵاتی ئێران‌دا ده‌لێ ئه‌م وڵاته شوێنی ده‌سپێك‌و شوێنی بڕه‌ودان قاچاخكردنی مرۆڤ بۆ له‌شفرۆشی‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته هاتووه كه به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ورد له‌سه‌ر ئێران بۆ ئاماده‌کارانی ئه‌م ڕاپۆرته دژوار بووه، به‌ڵام زۆر ڕایه‌ڵه‌ی قاچاغی ژنان‌و کاری زۆره‌ملێ له‌وێ ڕێک ده‌خرێن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به زۆربوونی منداڵانی سواڵكه‌رو مێرمندالانی سۆزانی له هێندێك له شاره‌كانی ئێران‌دا كراوه‌و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی فرۆشتنی كچان‌و ژنانی ئێرانی به وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ڕاپۆرت‌و زانیاریی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها گوتراوه که زۆرن ئه‌و منداڵان‌و لاوه ئه‌فغانی‌یانه‌ی كرا‌و له ئێران به زۆره‌ملی كاریان لێ ده‌كێشن.
نووسه‌رانی ئه‌م ڕاپۆرته ڕاسپارده‌ی ئه‌وه‌شیان بۆ ئێران بووه كه قانوونی سه‌ختتری بۆ ڕێگری له قاچاخكردنی مرۆڤ هه‌بێ‌و ڕه‌خنه‌یان له ناڕوونیی قانوونه‌کانی ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ده‌ڵێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته به مه‌ستی لۆمه‌كردن‌و حه‌یابردنی ئێران نییه، به‌ڵکوو زیاتر پێدانی به‌رچاو ڕوونییه‌و، ئه‌مریکا ده‌یه‌و‌ێ به‌م به‌ڵگانه ڕای گشتی له ڕاستیی‌و قوڵیی پیشه‌ی ١٥٠ میلیارد دۆلاریی قاچاخكردنی مرۆڤ ئاگادار بكاته‌وه.