ویكی لیكس له لاپه‌ڕه‌ی تویتێری خۆیدا له كاردانه‌وه به ئیدیعای هێندێك له ڕاگه‌یه‌نه نێوخۆییه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به پێدانی به‌رتیلی یه‌ك میلیۆن دۆلاری به ئه‌حمه‌د شه‌هید له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند، كه ئه‌وانه بوختانن‌و له هیچكام له به‌ڵگه‌كانی ویکی لیکس‌دا شتی وانه‌هاتوه.
هێندێك له ڕاگه‌یه‌نه ئوسولگه‌رانی ئێران‌و چه‌ندین هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ک كه ویكی لیكس بڵاوی كردۆته‌وه، باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له كوه‌یت بڕی یه‌ك میلیۆن دۆلاری به‌رتیل به ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران داوه تا هه‌ڵوێستی توندتر سه‌باره‌ت به ئێران بگرێته‌به‌رو فشاری زیاتر بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بێنێ.
ویكی لیكس له كاردانه‌وه به‌و ئیدیعاو تۆمه‌تانه له لاپه‌ڕه‌ی تویتێری خۆی ڕوو به یه‌كێك له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانی ئه‌م وڵاته داوای لێكردوه لینكی ئه‌م به‌ڵگه‌یه دابنێ یان بۆ ئه‌وانی بنێرێ، که‌چی هیچكام له ڕاگه‌یه‌نه‌كان له هه‌مبه‌ر كاردانه‌وه‌ی ویكی لیكس دژكرده‌وه‌یان نیشان نه‌داوه‌و؛ له ڕاستیدا میدیا‌و هه‌واڵده‌رییانه سه‌ربه‌خۆکانیش تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته ده‌ست نه‌که‌وتوه‌و ده‌ڵێن ئه‌وه دوور له ڕاستییه.
چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م ئیدیعایه به‌شێك له پڕۆژه‌ی ڕاگه‌یه‌نه ئوسولگه‌راکانی ئێرانی بۆ بێ نرخكردنی ڕاپۆرته‌كانی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران بووه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له دوایین ڕاپۆرتی ڕاپۆرتی خۆیدا به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێ بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حه‌سه‌ن ڕۆحانی خراپتر له پێشوو بووه.