ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا پشتیوانی له‌م به‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه دەکا كه له ژێر چاودێریی خۆیان‌دا مەشق‌و ڕاهێنانیان کردوە.
پێنتاگۆن دەڵێ كه له‌مه به‌دواوه ئه‌م هێزانەی كه له لایه‌ن ئامریكاوه ڕاهێنراون له به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی سووریه‌شدا پشتیوانیان لێ ده‌كرێ‌و لەلایەن ئەمریکاوە دەپارێزرێزن.
به‌پێی ڕاپۆرتی "وال ئیستریت ژوورناڵ" سه‌ركۆماری ئا‌مریكا بڕیاری داوه ئه‌رته‌شی وڵاتەکەی ئەو بەشە لە دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د كه بە میانەڕەو دەناسرێن‌و لەلایەن هێزه‌كانی ئامریكاوە مەشقیان پێکراوە بپارێزن. پێنتاگۆن دەڵێ ئه‌گه‌ر به پێویستی بزانن بۆ پاراستنی ئەو هێزانە ڕاستەوخۆ لە ئەڕتەشی بەشار ئەسەدیش دەدەن.