کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵدەریی فەرانسە: توركیە بە بیانووی شەڕ لەدژی داعش شه‌ڕی کورد ده‌کا

06:01 - 1 خەرمانان 2715

لە درێژەی تێكهەڵچوونەكانی نێوان دەوڵەتی توركیە‌و پارتی كرێكارانی كوردستان، چەند كەی دیکه‌ش لە هێزی نیزامیی تورکیه‌ كوژران‌و بریندار بوون، تورکیه‌ش ده‌لی زیانێکی زۆری به‌ بنکه‌کانی پ ک ک  گه‌یاندوه‌. لە سەرەتای هێرشی ئاسمانیی توركیە بۆسەر مۆڵگه‌کانی داعش لە سووریەو بنکه‌و باره‌گاکانی حیزبی كرێكارانی كوردستان لە قەندیل تێكهەڵچوونەكان له‌ ناوچە سنوورییەكانی نێوان توركیەو عێراق لە نێوان هێزە دەوڵەتییەكان‌و ئەم حیزبە قوڵتر بۆتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەوڵتی توركیە "ئاناتۆلی" لە ڕۆژانی هەینی‌و شەممە بنكەیەكی پۆلیس لە نزیك سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریەو عێراق بۆتەی ئامانجی هێرشی پ. ك. ك‌و، ئەم هێرشانە چەند كوژراو و برینداریان لێ كەوتۆتەوە. هەروەها بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شوێنی حیزبی "داد و گه‌شه‌پێدان"ی توركیە لە شاری دیاربەكر، پۆلیسێكی ئەم وڵاتە كوژرا. پاش ڕێككەوتنی نێوان توركیەو ئامریكا بۆ دیاری كردنی ناوچەیەكی ئەمن لە خۆراوای کوردستان له‌ سووریه‌ لە مانگی ژوئیەی ڕابردوو، ئانكارا هێرشی ئاسمانیی خۆی لە ژێری دروشمی "شەڕ دژی تیرۆریزم"ی دەست پێكردوە، ئەگەرچی بە مەبەستی هێرش بۆسەر هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی داعس لە سووریە ئەنجام دراوە، بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێ ئه‌وه‌ هه‌ر بنكەو بارەگاكانی حیزبی كرێكارانی كوردستانه‌ که‌ کراونه‌ته‌ ئامانجی په‌لاماری ئه‌ڕته‌شی تورکیه‌. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە هێرشە بەردەوامەكانی مانگی ڕابردووی ئەرتەشی توركیە، تەنیا 3 هێرشیان دژی داعش بووەو ئەوانی دیكەش بنكەو بارەگاكانی پ. ك . ك ی بۆردومان كردوە. حیزبی كرێكارانیش لە وەڵامی چەند حەوتووی ڕابردوو بۆسەر نیزامیانی توركیەو بەپێی ئاماری ڕاگەیەنەكانی توركیە، لە ئاكامی ئەم هێرشەیانەدا تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ نیزامی كوژراون.