کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری خامنەیی: زانکۆکان مافی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتیان نییه‌

17:00 - 6 خەرمانان 2715

سەرۆکی نوێنەرایەتیی رێبەری کۆماری ئیسلامی لە زانکۆکانی ئیران گوتی: بە هەموو زانکۆکانی ئێرانمان راگەیاندووە، مافی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتیان نییە. ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زمان محەمەد محەمەدیان، نوێنەری رێبەری کۆماری ئیسلامی لە زانکۆکان، رایگەیاند: کۆنسێرتی مۆسیقا لە زانکۆکاندا بەشێک لە سیاسەتە کەلتوورییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا نییەو هه‌ر بۆیه‌ نابێ هیچ کۆنسێرتی مۆسیقا لە زانکۆکاندا به‌ڕێوه‌ بچێ. به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ چەند خوێندکاری زانکۆی "خوارزمی"ی تاران بەرپرسانی ئەم زانکۆیەیان تۆمەتبار کردوە کە هەوڵ دەدەن لە زانکۆکە کونسێرتی مۆسیقا بەڕیوە بچێ. ئه‌مه‌ لە کاتێکدایه‌ که‌ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی داوای کردبوو دەست نەخرێتە کاروباری دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە مۆسیقا، سادق لاریجانی بەرپرسی ده‌زگایی قه‌زایی ئێرانیش گوتبووی ئایا ئێوە ئیزن دەدەن مۆسیقایەک بڵاو بکرێتەوە که‌ کوڕان و کچان به‌ هاوبەشی هەڵپەڕن و سه‌ما بکه‌ن؟