کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی سی‌و چوارەمین سێناتۆڕ لە ریککەوتنی ئەتومیی ئێران

14:52 - 12 خەرمانان 2715

سێ‌و چوارەمێن سێناتۆر لە کۆنگرەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە رێککەوتنی ئەتومیی زلهێزە جیهانییەکان دەکا. باربارا میکۆلۆسکی، سێناتۆری دێموکرات ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە پشتی ئەو باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری ئەمریکاو رێککەوتننامە ئەتومییەکە دەوەستێ، بەوەش باڕاک ئۆباما، شەڕی کۆنگرەی لەو پێوەندییەدا بردەوە. خاتوو باڕباڕا میکۆلۆسکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هیچ رێککەوتنێک بێ کەموکوڕی نابێ، بە تایبەت ئەگەر ڕیککەوتنێک بێ کە لەگەڵ رێژیمێکی وەک کۆماری ئیسلامی کرابێ، بەڵام ئەو لەو درێژەی بەیاننامەکەیدا دەڵێ بەو ئاکامە گەیشتووە کە رێککەوتنەکە لە ئێستادا باشترین ڕێگە بۆ گێڕانەوەی ئێران لە گەیشتنی بە چەکی ئەتومییە. ئەو هەروەها پێداگری کردوە کە کۆنگرەی ئەمریکا دەبێ هاوکات پێبەندی هەموو وادەو بەڵێنییەکانی بە ئیسڕائیل بێ. پشتیوانیی باربارا میکۆلۆسکی، سێناتۆری دێموکرات لە ڕێکەوتننامەی ئەتومی لەوە دایە کە ئەگەر کۆنگرەی ئەمریکا کە زۆرێنەی لە دەستی کۆماریخوازان دایە پەسندکراوی ریککەوتن لەگەڵ ئێران ڕەد کاتەوەو باڕاک ئۆباما بیەوێ ڤێتۆی بکا، ئۆباما بۆ ئەو ڤێتۆکردنەوە پێیوستیی بە لانیکەم دەنگی 24 سێناتۆر دەبێ.