سەرۆكی ڕێكخراوی "نێهزەتی سەواد ئاموزی" وێڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوەی منداڵانی نەخوێندەوار لە ئێران گوتی، بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان ئەم ئاماره لە تاران لە هەموو پارێزگاكانی ئێران زیاتره.
عەلی باقرزادە، سەرۆكی ڕێكخراوی "نێهزەتی سەوادئاموزی" لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی نەخوێندەواری لە نێو منداڵاندا گوتی، لە ئاستی ئێراندا ڕێژەی منداڵانی نەخوێندەوار لە حاڵی بەرزبوونەوە دایە.
لە لایەكی دیكەوە لە پارێزگای سیستانو بەلووچستان زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵ لە خوێندن بەجێماون.
بە قسەی عەلیڕەزا نهخهعی، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردنو پەروەردەی پارێزگای سیستانو بهلوچستان زیاتر لە سەدی ٤٠ی حەشیمەتی ئەم پارێزگایە نەخوێندەوار یان كەم خوێندەوارن. ئهو هەژاریی بنەماڵەكان بە هۆكاری سەرەكیی سەدی ٢١ی نەخوێندەواریی منداڵان دهزانێ.
پێشتر حەمیدڕەزا پشەنگ، نوێنەری خەڵكی خاش لە مەجلیس گوتبووی سەدی ٧٠ی خەڵكی سیستانو بەلووچستان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
نهخهعی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو گوتبووی ئهو منداڵانهی لهو پارێزگایه لە خوێندن بەجێ ماون، یان له خوێندن دابڕاون، ١٢٠ هەزار كەسهو ٣٧ هەزار كەسیان منداڵانی تهمهن ٦ تا ٩ ساڵن.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران، پارێزگای سیستانو بەلووچستان لە ئاستی ئێراندا زۆرترین نەخوێنەواری هەیەو، نزیك بە سەدی ٤٠ حەشیمەتی ژێر ٥٠ ساڵی ئەم پارێزگایە نەخوێندەوار یان كەم خوێندەوارن.