ئه‌نجامی داهات‌و تێچووه‌كان له بوودجه بۆ نیوه‌ی ساڵ ئه‌مه نیشان ده‌دا كه داهاته‌كانی نه‌وتی ئێران سه‌دی ٢٢.٤ له چاو نیو ساڵی ڕابردوو دابه‌زیوه‌و به‌گشتی ته‌نیا سه‌دی ٣٦ی داهاته پێشبینی كراوه‌كان هاتۆته دی.
به‌وه‌ی كه بوودجه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ئینقبازی بووه، بوودجه‌ی ساڵی‌٩٤ ته‌نانه‌ت به پێشبینیی سه‌ره‌تایی لایه‌حه‌که زۆر به‌رته‌سكتر به‌سترا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی له ئارمانجه‌كه‌ی دواتر بوو. له به‌شی داهاته‌كان به كرده‌وه سه‌دی ٢٨ ئه‌وه‌نده‌ی له له قانوون‌دا په‌سندكرابوو، نه‌هاتۆته دی. هه‌موو داهاته‌كانیش كه ده‌با له نیوه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌بایه ٦٤ هه‌زارو ٤٢٥ میلیارد تمه‌ن بووه، به‌ڵام ئێستا له‌م ڕێژه‌یه ته‌نیا ٢٧ هه‌زارو ٩٤٤ میلیارد تمه‌ن له فرۆشی نه‌وت ده‌ستی ده‌وڵه‌ت که‌وتووه كه ئه‌م ڕه‌قه‌مه له چاو داهاته‌كانی ساڵی پێشوو سه‌دی ٢٢.٤ دابه‌زیوه.
شایانی باسه كه كه‌میی داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت له به‌شی ماڵیات بۆ بوودجه له ساڵی ٩٤ و چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌دیی داهاتی ٥٤ هه‌زار میلیارد تمه‌نی له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌مساڵدا بۆ بوودجه له حاڵێك دایه كه ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ره‌وڕوویه‌و، پشكی داهاته‌كانی ماڵیاتی له بوودجه‌ی گشتی له‌مساڵ‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.