ڕێکخراوی پزیشکیی قانوونیی ئێران ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی ٧ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا، ١٠ هه‌زارو ٥٥٠ که‌س به هۆی ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌واڵده‌ریی حکوومه‌تیی مێهریش وێڕای بلاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتیك له بابه‌ت ژماره‌ی قوربانیانی هاتوچۆ له ئیران دانی به‌وه‌داناوه که له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا پتر له ١٠٠ هه‌زار که‌س له نێوخۆی ئێران به‌هۆی ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ تێداچوون.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ له ساڵی ١٣٩٣ گه‌یشتۆته ١٦ هه‌زارو ٨٧٢ كه‌س به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كان له‌م‌ساڵ‌دا تا ئێستا ٢٧ هه‌زارو ٧٤٦ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کوژراون‌و بریندار بوون که له چاو ساڵی ڕابردوو ئه‌م ئاماره به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ئامارانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ئاسیا ده‌ری ده‌خه‌ن که ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ له ئێران ٢٥ به‌رابه‌ری ژاپۆن‌و ٢ به‌رابه‌ری وڵاتی توركیه‌یه.
هه‌واڵده‌ریی مێهر له ڕاپۆرته‌که‌ی‌دا ده‌ڵێ له ساڵ‌دا به شێوه‌ی مامناوه‌ندی له ئێران ١٧ تا ٢٣ هه‌زار هه‌زار كه‌س ده‌بنه قوربانیی ڕووداوه‌کانی هاتۆچۆ‌و هه‌روه‌ها ٢٥٠ هه‌زار كه‌سیش بریندار ده‌بن که ئه‌م ئاماره له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره یه‌كسانه. جیا له‌وه‌ش زیان‌و تێچووی ئابووریی نزیك به سه‌دی ٨ به‌رهه‌مهێنانی ناخالیسی نێوخۆیه که‌ته‌نیا له ساڵی ١٣٩٠دا نزیك ٥٢ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن ڕێژیمی ئێران له بواری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی جاده‌كان، له نێوان ١٩٠ وڵاتی جیهاندا له پله‌ی ١٨٩ وڵاتی جیهان دایه‌و ته‌نیا وڵاتی سیارێلئون له قاڕه‌ی ئافریقا له‌م باره‌یه‌وه له وڵاتی ئێران خراپتره.
پێویست به ئاماژه‌یه كه ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك ماشێنه‌كان له ئێران هیچ كام له پێوه‌ره ئه‌منیه‌تییه‌كانیان تێدا نییه.