وه‌زیری کار‌و ته‌عاون ئاشکرای کرد كه له‌م‌ساڵدا یارانه‌ی ٢ میلیۆن و ٩٤٣ هه‌زار كه‌سیان بڕیوه.
عه‌لی ڕه‌بیعی وێڕای ئاماژه به دوایین ورده‌كارییه‌كانی بڕینی یارانه له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و پێی وایه پێویستییان پێی نییه، گوتی زیاتر سه‌دی ٨٠ ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌باره‌ت به بڕانی یارانه‌كان‌یان لاری‌یان نه‌بوه‌و پێی قایل بوون.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به بارودۆخی ژیانی كرێكاران‌و سیستمی حقووق‌و هه‌قده‌ست، له‌باره‌ی نه‌بوونی یه‌كسانی له نێوان هێڵی هه‌ژارو هه‌قده‌ستی كرێكاران گوتی ئێران له بارودۆخی خراپ دایه‌و له مه‌ودای نێوان ئاوسان‌و هه‌قده‌سته‌كان قووڵتر بۆته‌وه‌و هه‌قده‌ست دابه‌زیوه‌و ئاوسان به‌رزبۆته‌وه.
وه‌زیری كار وێڕای پێداگریی به گونجاونه‌بوونی سیستمی "عه‌رزه و ته‌قازا" له بازاڕی كار، گوتی به بڕوای هێندێك له كارناسان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ڕێكخراوی به‌رنامه‌و بوودجه هه‌ر یه‌ك له سه‌دی گه‌شه ده‌توانێ هه‌لی کاری بۆ ١٠٠ هه‌زار که‌س پێک بێنی‌و بۆ پێكهێنانی هه‌ر یه‌ك له سه‌د گه‌شه له ئابووریی وڵات پێویست به ١٠٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن نه‌غدینه‌و سه‌رمایه هه‌یه.
ڕه‌بیعی له هه‌مان كاتدا وێڕای ئاماژه به دوو پێوه‌ری بازاڕی كار گوتی، هه‌ر ئێستا حه‌شیمه‌تی له‌سه‌رکاری ئێران ٢٢ میلیۆن‌و ٤٠٠ هه‌زار كه‌سه كه ئه‌م ره‌قه‌مه له ساڵی ١٤٠٠ ده‌بێ خۆی له ٣١ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س بدا، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه له ئێستادا ٣٩ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی ناچالاك‌و بێکارمان هه‌یه.
به پێی قسه‌كانی وه‌زیری كار، له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران له‌گه‌ڵ پێكهێنانی هه‌لی کاری هاوسه‌نگ نه‌بووه‌و به‌رده‌وام مه‌ودای نێوانیان زیاتر بووه.