لانیكه‌م ٩ ئێرانی‌و ئه‌فغانیی دیكه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا كوژراون‌و جه‌نازه‌کانیان له هێندێك له شاری شیعه‌نشینه‌كانی نێژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی "دیگربان" موجته‌با زه‌كه‌وی، ڕه‌زا مه‌لایی‌و میلاد به‌دری سێ ئێرانیی ئه‌ندامی سپای پاسداران که خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان بوون، له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا كوژراون. ژماره‌ی كوژراوانی ئێرانی له وڵاتی سووریه له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٤ كه‌س بووه.
شایانی باسه كه ژماره‌ی کوژراوه‌کانی سپای پاسداران كه له وڵاتی سووریه کوژراون، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی کردوه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌که‌ن که له سه‌ره‌تای هه‌ڵایسانی شه‌ڕی نێوخۆیی له سووریه تا ئێستا لانیكه‌م ٢٨٠ ئه‌فغانی‌و ٤٥ پاكستانیی دانیشتووی ئێران كوژراون. به پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌كانیش له ماوه‌ی ٤ ساڵ شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا ٢٠٠ كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ئێران كوژراوان.