وه‌زیری بێهداشت، ده‌رمان‌و فێركردنی پزیشكی دانی به‌وه دانا كه پزیشكێك له نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌شرافی"ی خومه‌ینیی شاری ئیسفه‌هان تاوانێکی گه‌وره‌ی کردوه. ئه‌و پزیشکه ده‌م‌وچاوی برینداری منداڵێكی ٤ ساڵه‌ی درووبۆوه، به‌ڵام كاتێك باوکی منداڵه‌که ده‌ڵێ پووڵی نییه، به په‌ره‌ستاره‌که ده‌ڵی ته‌قه‌ڵه‌کانی بکه‌نه‌وه‌و به‌ڕێی ماڵه‌وه‌ی بکه‌نه‌وه.
سه‌ید حه‌سه‌ن قازی زاده هاشمی، وه‌زیری بێهداشت وێڕای پشتڕاست‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه ده‌ڵێ به‌رپرسی ئه‌م شیفته‌و ئه‌م پزیشكه په‌روه‌نده‌یان بۆ دروست کراوه‌و دراونه‌ته دادگا.
ناوبراو هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كه مه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی‌دا پووڵ وه‌رده‌گرن كه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه داوای پووڵی له دایك‌و باوكی ئه‌م نه‌خۆشه كردوه، گوتبووی نه‌خێر، بۆ منیش جێی پرسیاره كه چۆن ئه‌م شته ڕووی داوه.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری بێهداشت له حاڵێک‌دایه که له نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تی‌یه‌کانیش نه‌ک هه‌ر پووڵ له نه‌خۆش وه‌رده‌گرن، بگره ده‌یان‌ڕووتێننه‌وه.
سه‌ره‌تای حه‌وتووی ڕابردوو كوڕێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ به ناوی سه‌درا زاهێدپوور به هۆی برینداربوونی چه‌نه‌گه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌شرافیی ئیسفه‌هان ده‌بردرێ، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به هۆی هه‌ژاری تێچووی نه‌خۆشخانه‌که‌یان بۆ دابین نه‌كراو پزیشكی چاره‌سه‌ر بڕیار ده‌دا كه ته‌قه‌ڵه‌كانی ئه‌م منداڵه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و په‌ره‌ستاره‌کانی به‌رده‌ستیشی بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن‌و ئه‌م منداڵه به‌م حاڵه‌وه له نه‌خۆشخانه ده‌رده‌كه‌ن. ئه‌م رووداوه‌ش له حاڵێك‌دایه كه نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌وڵه‌تی بووه‌و تێچووی ئه‌م نه‌خۆشه‌ش ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بووه كه كادری ده‌رمانیی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بێڕێزی به مافی ئه‌م نه‌خۆشه چووكه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچی به پێی قانوون‌و جاڕنامه‌ی ئه‌خلاقیی پزیشكی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێچووی ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشه له ئاستێكی به‌رزیش‌دا بێ هیچ كادرێكی ده‌رمانی مافی وه‌ها كارێكیان نییه بیكه‌ن.