به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كانی ئێران یه‌كه‌م فڕۆكه‌وانی ئێران له شه‌ڕی نێوخۆی سووریهه‌دا كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی نزیك به سپای پاسدارانی ئێران، مه‌سعوود عه‌سگه‌ری، ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی ئێران له عه‌مه‌لیاتی به ناو "موحه‌ڕه‌م"دا كوژراوه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه ژماره‌ی كوژراوانی ئێرانی له سووریه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له ٢٠ كه‌س تێپه‌ریوه.
هه‌واڵده‌ریی "مه‌شرێق" له ڕاپۆرتێك‌دا ئاشکرای کردوه كه ٦٥ نیزامیی ئێرانی له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له سووریه كوژراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ئێرانی ڕایگه‌یاند كه له به‌ره‌ی باشوور حه‌له‌ب له سووریه پاسدار عادڵ حوسێنی و سه‌جاد پوور سه‌جاد له‌گه‌ڵ ٦ كه‌سی دیكه كوژراون.
دژبه‌رانی سووریه ده‌ڵێن كوژرانی فڕۆكه‌وانه ئێرانی‌یه‌که و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌م وڵاته له سووریه كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام زیادی کردوه، قوڵایی و ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستێوه‌ردانی تاران بۆ پاراستنی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د‌و به‌شداریی له جینایه‌ته‌کانی ڕێژیمی سووریه له دژی پێکهاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌رده‌خا.