پاداشی ٣٥ میلیۆنی كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوان بۆ ژنانی كاراته‌كاری تیمی میللیی له‌به‌رچاو گرتبوو، له‌لایه‌ن فێدراسیۆنه‌وه وه‌رگیراوه به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٢ مانگ هێشتا به‌و ژنانه نه‌دراوه.
خه‌رمانانی ئه‌مساڵ عه‌لیڕه‌زا سه‌مه‌نده‌ر، جێگری وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوان ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر پێدانی بڕی ٥٠ میلیۆن تمه‌ن به كاراته‌كارانی تیمی میللیی ژنان ده‌ربڕی، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له ٢ مانگ هێشتا ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ ژنانی كاراته‌كار که به‌شداریی كێبڕكێیه‌كانی قاره‌مانیی ئاسیا یان کردبوو نه‌دراوه. ده‌گوترێ ئه‌م پاره‌یه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی پێشووی فێدراسیۆنه‌وه خه‌رج كراوه.
شایانی باسه كه ئه‌م به‌دقه‌ولییه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاراته‌كارانی میللی گله‌ییان له‌م بابه‌ته هه‌بێ‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌که‌شیان بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.