٧٠ نوێنه‌ری مه‌جلیس گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان بۆ چاكسازیی قانوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ كۆمیسیۆنی حقووقیی مه‌جلیس ناردوه‌و له‌و گه‌ڵاله‌یه‌دا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی له جیاتی ئێعدام پێشنیار ده‌كه‌ن.
له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا، نوێنه‌ران وێڕای ئاماژه به‌وه زۆرترین ئاماری ئێعدام له كۆماری ئیسلامی پێوه‌ندییان به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه، ده‌ڵێن ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رو پێش‌گرتن له ناردنی بۆ ئورووپا، تێچووی قورسی داوه.
قه‌راره پاش په‌سندكرانی گه‌ڵاڵه‌که، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی ئێستا له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا له به‌ندیخانه‌كان دان، ئازاد بكرێن‌و ئه‌م قورساییه له‌سه‌ر شانی ده‌زگای قه‌زایی ئێران لاببرێ.
ئێران پاش وڵاتی چین دووهه‌م وڵاته له ئاستی جیهان‌دا له بواری ئێعدامكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی. زۆرینه‌ی ئێعدامه‌كانی كۆماری ئیسلامی پێوه‌ندییان به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ده‌ڵێن به چاكسازیی قانوون، ئێران ده‌توانێ سه‌دی ٨٠ ئێعدامه‌كان له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێ.
پسپۆڕانی تاوانناسیش له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه ڕیشه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی كردنی تاوانی وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام‌كردن بنبه‌ڕ ناكرێ به‌ڵكوو سزای ئێعدام ده‌بێته هۆی زیاتربوونی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگادا.