به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پێوه‌ره‌كانی گه‌شه‌ی پارێزگای ورمێ پێویستییان به‌وه هه‌یه كه هه‌موو ساڵێ زیاتر له ٢ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بۆ ئه‌م پارێزگایه یان ته‌رخان بكرێ.
ناسر حه‌زره‌تی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و پلاندانانی ورمێ له پرێس كۆنفرانسێك‌دا ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م بوودجه‌ی ئاوه‌دان‌كردنه‌وه‌ی ورمێ له ئێستادا ناگاته هه‌زار میلیارد تمه‌ن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه بۆ گه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م پارێزگایه‌و گه‌یشتن به ئاستی مام ناوه‌ندیی گه‌شه له ئێران له بواره جۆراوجۆره‌كاندا، ده‌بێ تا كۆتایی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م زیاتر له دوو هێنده‌ی ئێستا بودجه‌ی بدرێتێ.
ناوبراو وێڕای باس كردن له‌م مه‌سه‌له پێداگری كرده‌وه كه ڕێژه‌ی ئه‌م بوودجه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ‌دا بۆ پرۆژه‌كانی ورمێ وه‌به‌ر چاو گیراوه، له چاو ساڵانی پێشوو جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌و هیچ هیوایه‌كیشیان به‌وه نیه كه له داهاتوودا بوودجه‌ی ئه‌م پارێزگایه زیاد بكرێ.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و پلاندانانی ورمێ وێڕای ئاماژه به دابه‌زینی سه‌دی ٣٠ی ئاستی بوودجه‌و ئیعتیباره‌كانی ئه‌م پارێزگایه له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، گوتی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاش‌دا ناتوانین به ته‌واوی گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی داهات‌و ده‌رکه‌وتی ئه‌م پارێزگایه جێبه‌جێ بكه‌ین.
ناسر حه‌زره‌تی له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا گوتی ئه‌م پارێزگایه له بواره‌كانی خوێنده‌واری، سڵامه‌تی‌و داهاتی سه‌رانه‌دا، له ئاستێكی زۆر نزم‌دا جێی گرتووه و بۆ باشتر كردنی ئه‌م ڕه‌وته پێویسته سالانه‌ی بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێ.