ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی، نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئێران ده‌ڵێ هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران نییه، به‌ڵام ئه‌وه "گه‌نده‌ڵیی سیستماتیک" هه‌ڕه‌شه له داهاتووی ئه‌م ڕێژیمه ده‌کا.
ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك‌دا له زانكۆی شیراز ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردوه که ئه‌گه‌ر "كودیتای نیزامی، هێرشی نیزامی، شۆڕشی مه‌خمه‌لی هیچكام نه‌یانتوانیوه زیان به كۆماری ئیسلامی بگه‌یه‌نن، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه که هه‌ڕه‌شه له كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کا."
ناوبراو ده‌ڵێ یه‌كێك له جۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵیی سیستمه كه ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌كان بۆ خۆیان گرفتاری بوون.
گه‌نده‌ڵیی ئیداری‌و ئابووری یه‌كێك له گیروگرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووریی ئێرانه‌و به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا کۆمه‌ڵێک په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی چه‌ند هه‌زار میلیارد تمه‌نی له‌و وڵاته ئاشکرا کرا. به‌پێ به‌راورده‌كانی ڕێكخراوی ڕوونبێژیی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران یه‌كێك له وڵاتانی گه‌نده‌ڵیی ئابووریی جیهانه‌و له نێو ١٧٤ وڵاتی جیهان‌دا له پله‌ی ١٣٦ دایه.
ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی یه‌كێك له‌و سیما ناسراوانه‌یه كه به‌رده‌وام له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیی ئیداری‌و ماڵی له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا قسه ده‌كاو ڕه‌خنه ده‌گرێ؛ به‌ڵام هه‌ر له‌م دواییانه‌دا ناوبراو له لایه‌ن مێقداد نه‌جه‌ف نژاد، یه‌كێك له نوێنه‌رانی دیكه‌ی مه‌جلیسی ئێرانه‌وه به‌وه تاوانبار كرا كه چه‌ند هه‌زار میتر زه‌ویی له "شاره‌كی غه‌رب" به نرخێكی زۆر هه‌رزان‌و داشکانی تایبه‌ت له بنیادی موسته‌زعه‌فان كڕیو‌ه‌و ده‌بوا به‌شێك له داهاته‌که‌ی به هه‌تیوه‌كان بدا که‌چی ئه‌م كاره‌ی نه‌كردوه.