سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران گوتی كه نرخی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ندیخانه له ئێران له‌سه‌دی ٤٦ زیاتره.
ئه‌سغه‌ر جیهانگیر له ڕێوڕه‌سمی ئیمزاکردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ڕێكخراوی به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌و جێگرایه‌تیی كاروباری ژنان‌و بنه‌ماڵه سه‌ر به نووسینکه‌ی سه‌ركۆماری گوتی، نرخی گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندان له ئێران‌دا به‌رزهو، سه‌دی ٤٦ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه زیندانی ده‌كرێن پێشینه‌ی پێشوویان هه‌یه‌و پێشتر له زیندان‌دا بوون؛ ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خا كه كۆمه‌ڵگا نه‌یتوانیوه پاش کێشانی سزاكانیان، پشتیوانی له‌م كه‌سانه بكا‌و شوغڵیان بۆ پێك بێنێ؛ هه‌ر بۆیه‌ش دووباره بۆ سوڕی تاوانه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی سه‌دی ٦٤ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه له به‌ندیخانه‌كان‌دان خێزاندارن‌و؛ ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌وه‌پیربوون ده‌ڕوا؛ به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ندیخانه‌كان هه‌ر دێت‌و گه‌نجتر ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م هبابه‌ته‌و لاوانی ئه‌م لاوانه ئاوڕیان لێ نه‌درێته‌وه، بنه‌ماڵه زیانێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێ.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن ڕێژه‌ی به‌ندكراوان دوو هینده‌ی زه‌رفییه‌تی زیندانه‌كانه‌و، سه‌دی ٧٣ی به‌ندكراوان موعتادن‌و به قسه‌ی وه‌زیری بێهداشت، به‌ندكراوان وه‌ك بۆمبێكی سه‌عاتیی قورمیش‌کراو وان.
ده‌چن. له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌كانی ئێران نایشارنه‌وه كه تا پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧ حه‌شیمه‌تی به‌ندكراوانی ئێران له چاو حه‌شیمه‌تی ٣٦ میلیۆن كه‌سی ئه‌و کات ته‌نیا ١٠ هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام له ساڵ ١٣٩٢دا حه‌شیمه‌تی ئێران ئه‌گه‌رچی له چاو ئه‌و كات نزیك به دوو به‌رابه‌ر بووه، به‌ڵام ڕێژه‌ی به‌ندكراوان زیاتر له ٢١ به‌رابه‌ر زیادی کردوه.
به‌پێی ئاماری ڕه‌سمی‌و ئاشكراکراوی رێکخراوی زیندانه‌کان ژماره‌ی به‌ندكراوانی ئێران له ٢١٠ هه‌زار كه‌س زیاتره.