كاناڵی تلویزیۆنیی پرێس تی ڤی که له دادگای عه‌داڵه‌تی ئورووپادا شكایه‌تیان كردبوو، داوایان کردبوو ناوی ئه‌م كاناڵه تلویزیۆنییه له لیستی گه‌مارۆكانی مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تیی ئورووپا بێته ده‌رێ، به‌ڵام دادگائه‌م سكالایه‌ی ڕه‌د كرده‌وه.
دادگای عه‌داڵه‌تی ئورووپا، که به‌رزترین ده‌زگای قه‌زایی یه‌كیه‌تیی ئورووپایه، له وه‌ڵام‌دا پێداگریی کردۆته‌وه که به‌ڕێوه‌به‌ران‌و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م تلویزیۆنه به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی زۆره‌ملیی به‌ندكراوانی سیاسی، له پێشێل‌كردنی مافی مرۆڤ‌دا ده‌ستیان بووه.
به‌پێی بڕیاری دادگای عه‌داڵه‌تی ئورووپا، ئه‌م به‌رپرسانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها له لیستی گه‌مارۆكانی یه‌كیه‌تیی ئورووپادا ده‌مێننه‌وه. به‌م پێیه ئه‌وان ئیزنی ئه‌مه‌یان پێ نادرێ سه‌فه‌ر بۆ هیچ كام له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئورووپایان بکه‌ن‌و دارایی و حیسابه بانكییه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا ڕاده‌گیرێ.
محه‌ممه‌د سه‌رئه‌فراز، هه‌تا پێش مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٣ كه سه‌رۆكی ده‌نگ‌و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، جێگری ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پرێس تی ڤی بوو. له ژێر چاودێریی ناوبراودا بوو كه دانپێدانانی به‌ندكراوانی سیاسی‌و زیندانیانی کورد‌و عه‌ره‌ب له‌و كاناڵه بڵاوكرایه‌وه‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئورووپا وه‌ك پێشێلكاری مافی مرۆڤ ناسراوه‌و له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٩١ ناوی له لیستی گه‌مارۆكانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا خرا.
جێی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه دادگای عه‌داڵه‌تی ئورووپا له‌باره‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كی مافی مرۆڤی پێوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامییه‌وه بڕیار ده‌دا.