ویلادیمیر ڤۆرۆنكۆف، نوێنه‌ری ڕووسیه له ده‌فته‌ری ڤیه‌نی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ ڕه‌وتی گواستنه‌وه‌ی ئۆرانیومی ئێران بۆ وڵاتی ڕووسیه ده‌ستی پێ‌كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئینترفاكسی ڕووسیه، ویلادیمیر ڤۆرۆنكۆف باسی ئه‌وه‌ی کردوه که گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی ئه‌تومی له ئێرانه‌وه بۆ ڕووسیه‌و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ئۆرانیومی سروشتی له ڕووسیه‌وه بۆ ئێران تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێ ته‌واو بكرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ مۆسكۆ ئۆرانیومی سروشتی‌و كه‌یك زه‌رد یا گوشراوه‌ی ئۆرانیوم به وڵاتی ئێران ده‌دا.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران‌و وڵاتانی گرووپی ١+٥، ئێران ده‌بێ پاشه‌كه‌وتی ئۆرانیومی خۆی له ١٠ تۆنه‌وه بۆ ٣٠٠ كیلۆ دابه‌زینێ‌و ئه‌و ئۆرانیۆمه‌ش که ده‌بێ هه‌یبێ نابێ خه‌ستی‌یه‌که‌ی له سه‌دی ٣ی زیاتر بێ.
شایانی باسه كه وڵاتانی گرووپی ١+٥، ئا‌مریكا، ڕووسیه، چین، فه‌رانسه، بریتانیا‌و ئاڵمان ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كیان به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده كردوه كه په‌سندكرانی ئه‌م بڕیارنامه‌یه له شورای حۆككامی ئاژانس په‌روه‌نده‌ی نیزامیبوونی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران ده‌به‌ستێ.
ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراوی گرووپی ٥+١، بۆ شورای حۆككام قه‌راره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو واته ٢٤ی سه‌رماوه‌ز په‌سند بكرێ.