ئا‌مریكا ده‌ڵێ زانیاریی پێوه‌ندیدار به ئه‌گه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی نوێی مووشه‌كی بالستیك له لایه‌ن ئێرانی "به‌شێوه‌ی جیددی" تاوتوێ ده‌كاو ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه کرابێ، كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه‌ش بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل‌كردوه.
سامانتا پاوێر، باڵوێزی ئا‌مریكا له شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هه‌واڵنێرانی گوت وڵاته‌كه‌ی له ئیستادا خه‌ریکی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئێرانه كه دوگوترێ له مانگی نوامبردا کردوویه‌تی.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ئا‌مریكا پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقیكرنه‌وه مووشه‌كی‌یه ته‌ئیید بكرێ، ئا‌مریكا داوا له كۆمیته‌ی گه‌مارۆكانی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا تا په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه بۆ ئێران له‌م بواره‌دا بكاته‌وه. پاوێر هه‌روه‌ها گوتی له‌به‌ر چاوگرتنی گه‌مارۆكانی شورای ئه‌منیه‌ت زۆر گرینگه‌و ئێران ناتوانێ به ئاسانی پێشێلی‌بکا.
سامانتا پاوێر وه‌بیری هێنایه‌وه كه ئێران له مانگی ئۆكتوبردا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كیی دیكه‌ی کرد كه ئا‌مریكا زانیاریی پێوه‌ندیداری به‌م تاقیكردنه‌وه‌یه پشتڕاست کرده‌وه‌و وه‌ك پێشێلكاریی بڕیارنامه‌كانی شورای ئه‌منیه‌تی له‌قه‌ڵه‌م‌دا.
به‌پێی بڕیارنامه‌كانی شورای ئه‌منیه‌ت، ئێران مافی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌ی بالستیکی نییه كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكیی هه‌بێ.