سۆزانا مالكۆرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڕژانتین گوتی كه سه‌رۆك وه‌زیری وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه ڕێككه‌وتنی ئامیا له نێوان وڵاته‌كه‌ی‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه؛ به‌ڵام پێوه‌ندیی بازرگانی هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو، مائۆریسیو ماكری، سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران کە له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ناوه‌ندی جووله‌كه‌كان له بۆینێس ئایرێس ئیمزا كرابوو، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
مائۆریسیو ماكری، سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێراوی ئاڕژانتین پێشتر له پرێس‌كۆنفرانسێک‌دا پاش سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنەکان‌دا گوتبووی كه ڕێككه‌وتنی نێوان ئێران‌و وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئه‌م ڕه‌شنووسه ساڵی ٩٢ له كاتی سه‌رۆكایه‌تیی كریستینا فێرناندز ئیمزا کراو به‌م پێیه قه‌راربوو له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌م بواره‌دا بكه‌ن.
ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی جووله‌كه‌كان له ساڵی ١٩٩٤زیاتر له ٨٥ كوژراو ٣٠٠ برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه جگه له كاردانه‌وه‌ی خراپ له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌ریكبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه‌و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌ره‌و گرژی ڕۆیشتووه. بۆ نموونه یه‌كێك له قازییه‌كانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه به تاوانی شایه‌تیدانی به‌درۆ له‌سه‌ر كار لابرا و له ساڵی ٢٠١٢، ده‌زگای قه‌زایی ئاڕژانتین، كارلۆس مه‌نعه‌م، سه‌ركۆماری ئه‌و كاتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌روه‌نده‌یه تاوانبار كرا‌و به‌دواداچوونی قانوونی بۆ كرا.
مه‌نعه‌م به وه‌رگرتنی به‌رتیل له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو كه حیزبوڵڵای لوبنان ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌م ته‌قینه‌وه‌یه دوور بكاته‌وه.