هه‌واڵده‌ریی مێهر ڕایگه‌یاند كه چاندنی ماری جواناو جۆره‌كانی دیكه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له گوڵدانه‌كانی ماڵه‌وه له‌حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه.
ڕواندنی ماری جوانا له ئێران له حاڵێك دایه كه ئه‌مڕۆژانه ماده‌ی هۆشبه‌ری وه‌ك كراك، شیشه‌و ماری جوانا جێی تریاكیان گرتۆته‌وه‌و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ تووشبووانی ئه‌م ماده هۆشبه‌رانه له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه؛ لەگەڵ ئەوەدا چاندنی ماری جوانا له گۆڵدانه‌كانی ماڵێ‌دا نیگەرانیی چاوەدێرانی کۆمەڵایەتیی بەدەواوە بووە.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هێزی ئینتزامیی کرمان دەستی بەسەر مه‌زرایه‌كی ماری جوانا له شاری ماهان له‌نزیك كرمان‌دا گرت. ئه‌م مه‌زرایه ئی كه‌سێك بووه کە لە ماڵەکەی خۆی‌دا ماری جوانای چاندوەو ٦٠ كیلۆی لێ بەرهەم هێناوە.
كۆمه‌ڵناسان لەوە نیگه‌رانن كه هه‌ر موعتادێك بۆ دابینكردنی ڕۆژانه‌ی خۆی له‌ماڵه‌وه به‌شی خۆی بڕوێنێ‌و نه‌ناسینی ئه‌م گیایه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه به‌كرده‌وه تووشبوو له ماڵی خۆیه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی خۆی ده‌شارێته‌وه.