یه‌ك میلیۆن‌و ٤٣٠ هه‌زار قوتابی له ته‌مه‌نی ٦ تا ١٨ ساڵی‌دا له خوێندنی ئه‌مساڵ به‌جێماون.
به‌پێی به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه تا ساڵی ١٣٩٣ ده‌بوا نه‌خوێنده‌واری له گرووپی ته‌مه‌نیی ژێر ٥٠ ساڵ لە هەموو ئێران بنەبڕ بكرێ، به‌ڵام له جیاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه، هه‌موو ساڵێ سه‌دی ٢٥ی منداڵان له خوێندن دادەبڕێن.
له‌لایه‌كی دیكه به‌پێی ئه‌تڵه‌سی "بارودۆخی ژنانی ئێران" بارودۆخی نه‌خوێنده‌واری له نێو ژنان‌و كچانی ئێران جێی نیگه‌رانییه‌و له ٤٠ شاری ئێران تەواو لە قه‌یران دایە.
سیستان‌و به‌لووچستان به ١١ شار له لوتكه‌ی ئاماری نه‌خوێنده‌واریی كچان دایه‌و پارێزگای خوزستان به ٣ شار و پاشان پارێزگای ورمێ له پله‌ی سێهه‌می ئه‌م ڕێزبه‌ندییه‌دا جێی گرتوە.
به‌پێی قسه‌ی نوێنه‌ری زاهیدان له مه‌جلیس، ١٥٦ هه‌زار كچ له پارێزگای سیستان‌و به‌لووچستان له خوێندنی ئه‌مساڵ به‌جێماون‌و له پارێزگای خوزستان، ٩٠ هه‌زار منداڵی خوارووی تەمەن ١٨ ساڵ له خوێندن دابڕاون.
هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌و نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی خوێندن بۆ قوتابی، کارکردنی منداڵان بۆ بژیوی بنەماڵە، گیروگرفتی فه‌رهه‌نگی، كۆچكردنی وه‌رزی، نه‌بوونی ناسنامه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌چوونی منداڵان بۆ قوتابخانه‌یە كه زیاتر به‌رۆكی مندالانی كچی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه.