تا ئێستا له ٥ پاریزگای ئێران نزیکه‌ی ٦٢ که‌س به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزای به‌راز گیانیان له ده‌ست داوه.
محه‌ممه‌د‌مێهدی زاهیدی، نوینه‌ری کرمان‌و؛ حوسێنعه‌لی شه‌هریاری نوینه‌ری زاهیدان
له مه‌جلیس رایانگه‌یاندووه که له پاریزگاکانی سیستان‌و به‌لووچستان‌و کرمان لانیکه‌م ٤٠ که‌س به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزای به‌راز گیانیان له ده‌ست داوه‌و نزیکه‌ی ٢٢ که‌سیش له پارێزگاکانی فارس، هه‌مه‌دان و بووشێهر به‌هۆی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له نه‌خۆشخانه‌و ناوه‌نده ده‌رمانی‌یه‌کان خه‌وێندراون.
نوێنه‌ری کرمان له مه‌جلیس دەڵێ: ٧٥٠ که‌س له کرمان به‌هۆی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له نه‌خۆشخانه‌کانی کرمان ڕاگیراون‌و له‌ژێر چاوه‌دێری پزیشکی دان.
حه‌مید به‌ختیاری، کارناسی نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان له زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی شیرازیش له‌م باره‌وه دەڵێ له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ٤٠ که‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کانی پارێزگای فارس خه‌وێندراون.
جێگرایه‌تیی وه‌زاره‌تی بێهداشت پێشبینیی کردوه که له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی داهاتوودا ئه‌م نه‌خۆشییه له پارێزگاکانی کرماشان، سنه، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، تاران، لۆڕستان، خووزستان، چوارمه‌حاڵی به‌ختیاری و له سیمنانیش زیاتر په‌ره ده‌ستێنی‌و سه‌رهه‌ڵ‌ده‌دا.
ئه‌نفلۆنزای به‌راز، نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نی هەناسەدانە که به‌راز تووشی ده‌بێ‌و پاسان له‌م ئاژه‌ڵه‌شه‌وه بۆ مرۆڤه‌کان ده‌گوازرێته‌وه. یه‌که‌م نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌ڵامه‌تێکی ئاسایی زۆر زیاترە، به تایبه‌ت له منداڵان‌دا که ئه‌م نه‌خۆشییه تووشی سک چوون و ڕشانه‌وه‌شیان دەکا.