وەزیری بێهداشتی ئێران ده‌ڵێ ئەگەری دەسپێكی شەپۆلی دووهەمی نەخۆشیی ئەنفلۆنزا تا كۆتایی ساڵ لە ئارا دایە، بەڵام شەپۆلی یەكەمی ئەم نەخۆشی‌یە كۆنتڕۆڵ كراوە.
سەید حەسەن قازیزادەی‌هاشمی ده‌ڵێ تەنیا سەدی ٢٠ی پاراستنی سڵامەتی خەڵك لە ئەستۆی وەزارەتی بێهداشتەو ئەوی دیكە لەسەر شانی ئۆرگانە پێوەندیدارەكانی دیكەیە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە مردنی زیاتر لە ٤٠ كەس لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی ئانفلۆنزا گوتی ئاستی قورسایی ئەم نەخۆشی‌یە لەسه‌ر كەسانێکه كە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازترە. ئه‌و ئیدیعای كردوە كە تەواوی ئەم كەسانەی كە حه‌وتووی ڕابردوو بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە، پێشتر تووشی کۆمه‌ڵه نەخۆشی‌یه‌کی درێژخایەنی وەك گرفتی هەناسەدان، شێرپەنجە، ئێدزو چەندین جۆر نەخۆشیی دیكە هاتبوون.
وەزیری بێهداشتی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی كە لە هەموو وڵاتانی جیهان، مەسەڵەی سڵامەتی خەڵك لە یەكەمین ئەولەویەتەكانی دەوڵەتەكانە، گوتی: بەداخەوە ئەم مەسەلە لە ئێران نه‌ک لە ئەولەویەتەكانی یه‌که‌م و دووهه‌م‌و سێهه‌یس نییه، به‌ڵکوو نۆیەم و دەیەمەو، مەسەلەی تەندروستیی لە ئێران یەكێك لەم باسانەیە كە دەوڵەت لێی خافڵ بووە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە قەرزی ١٢٠ میلیارد تمەنیی بیمەكان لە ماوەی ٨ تا ٩ مانگ كرد‌و گوتی دەوڵەت له بودجه‌ی ئه‌مساڵ‌دا هیچ ئیعتیبار و بوودجەیەكی تایبەتی بۆ توشبوونی خه‌ڵک به وه‌ها نه‌خۆشی‌یه‌ک له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو.