وەرزشكارانی لاوی پارێزگای سنە لە كێبڕكێ‌یەكانی قارەمانیی "پرێسی سینە"ی قارەمانیی ئێران كە لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو، ١٠ میداڵی زێڕو زیویان وەدەست هێنا.
ئەم كێبڕكێ‌یانە که بۆ هەڵبژاردنی تیمی میللی به‌ڕێوه‌ده‌چوون، بە بەشداریی ٢٨٠ وەرزشکار لە ١٧ پارێزگای ئێران‌و لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو كە لە كۆتایی‌دا تیمی پارێزگای سنە بە ٢٢ وەرزشکاری به‌شدار ١٠ میداڵی کێبرکێ‌یه‌که‌ی برده‌وه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئاستی تەمەنیی مێرمنداڵان، زانكۆ قاسمی میداڵی زێر، بێهزاد شامحەممەدی‌و كەسرا خالیدیان دوو میداڵی زێویان بۆ تیمەكەیان مسۆگه‌ر کرد. هەروەها ئەحمەد یەراق، میلاد حەق مورادی و مێهران محەممەدی سێ میداڵی زێویان لە ئاستی تەمەنیی لاوان‌دا بردەوە و لە ئاستی تەمەنیی به‌ڕابردووه‌کانیش حەبیبوڵڵا تەهماسبی‌و ڕەسووڵ جیهانپوور دوو میداڵی زێریان ده‌سته‌به‌ر کرد‌و سەدیق ئەمیری‌و ئەحمەد ئەحمەدیش دوو میداڵی برۆنزیان بردەوە.
شایانی باسه لە ئاكامی ئه‌و کێبرکێ‌یانه‌دا تیمی پارێزگای سنە لە پلەی سێهەمی "پرێسی سینە"ی قارەمانیی ئێران‌دا جێی گرت‌و چه‌ند ئه‌ندامێکی بۆ تیمی میللیی ئێران هه‌ڵبژێردران.