گەڵاڵەی پشتیوانی‌كردن لە ٦ میلیۆن که‌سی هه‌ژار لە مەجلیس بە هۆكاری ئه‌وه‌ی بودجه‌ی زۆری ده‌وێ، په‌سند نه‌کراو وەلانرا.
ئەنوەشیراوان موحسێنی، سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران لەبارەی چۆنیه‌تیی گەڵاڵەی پشتیوانی‌كردن لە ٦ میلیۆن که‌سی هه‌ژارو نێردرانی بۆ مه‌جلیس گوتی، ئەم گەڵاڵەیە سه‌ری نه‌گرت، چونكە لە بواری حقووقی‌و قانوونی ئەم گەڵاڵانەی كە لە بواری ماڵی‌یەوە قورسایی دەخەنەسەر شانی دەوڵەت، لە مەجلیس باس ناکرێن.
ناوبراو ده‌ڵێ به‌شێکی که‌م زۆر که‌م له خه‌ڵکی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا له ژێر چه‌تری رێکخراوه کۆمه‌ک‌به‌خشه ده‌وڵه‌تی‌یه‌کان دان‌و تازه بڕی ٥٣ هەزار تمەن بۆ بنەماڵەی یەك كەسی‌و ٧٢ هەزار تمەن بۆ بنەماڵەیەكی دوو كەسیش که ده‌یاندرێتێ زۆر كەمەو به‌هیچ کوێ‌یان ڕاناگا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه كە ماوەیەك لەوەپێش گەڵاڵەیەك لە مەجلیسی شورای ئیسلامی سەبارەت بە پشتیوانی‌كردن لە میلیۆن که‌سی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا هاتەبەر باس و لە دەستووری كاری تاوتوێ‌كردنی كۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی مەجلیس خرا، بەڵام ئێستا دەگوترێ كە ئەم گەڵاڵەیە بەهۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت توانای نییه‌و بۆ جێبه‌جێ نابێ، وه‌لانراوه.