بەڕێوەبەری گشتیی "ژنانی نیشتمانی هه‌تاو" ده‌ڵێ كۆكردنەوەی بە زۆرەملێی ژنانی توشبوو بە مادەی هۆشبەر له سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و ته‌رک پێکردنیان هیچ قازانجێكی نەبووه، لەبەر ئەوەی كە بە بێ پشتیوانیی کۆمه‌ڵگا، دووبارە بۆ بازنه‌ی ئیعتیاد گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
لەیلا ئەرشەد دەڵێ، ئەزموونەكان ده‌ریان خستوه كە دەسبەسەركردن‌و ڕاگرتنی ژنان له که‌مپه‌کان هیچ ئاكامێكی ئەرێنیی نەبووە. چونکی له ڕاستی‌دا ئەو كەسانەی لە شوێنەكانی وازهێنان وەردەگیرێن ده‌بێ لە هەموو لایەنێك‌و بوارێکه‌وه بەردەوام پشتیوانیان لێ بكرێ‌و وزە بگرنەوە تا هەلومەرجەكە بە شێوەیەك بگۆڕدرێ كە سەربەخۆیی ماڵی‌و ئابوورییان هەبێ؛ به‌ڵام له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا وانییه؛ هه‌ر بۆیه‌ش ژنان دووبارە بۆ سوڕی ئیعتیاد دەگەڕێنەوەو زیانێكی گەورەیان لێدەكەوێ.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی "زنان سرزمین خورشید" وەبیری هێنایەوە كە ئەگەر پشتیوانی هەمە لایەنە لە ژنان نەكرێ‌و تەنیا مەبەست، وازهێنانی بەكردەوە لەم مادەیە بێ‌و ئەم ژنانه لە بواری عاتیفی، ڕەوانی، كۆمەڵایەتی، فیزیكی‌و ئابووری‌یه‌وه پشتیوانی‌و دەرمان نەكرێن، ئەم سوڕە بەردەوام دووپات دەبێتەوە.