کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داهاتی یەك میلیاردو ٥٠٠ میلیۆن دۆلاریی داعش لە بەتاڵانبردنی بانكەكان‌و فرۆشتنی نەوت

05:18 - 22 سەرماوەز 2715

كاربەدەستانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا دەڵێن تیرۆریستەكانی دەوڵەتی ئیسلامی واتە داعش یەك میلیارد دۆلاریان لە ڕێگەی بە تاڵانبردنی بانكەكان لە سووریە‌و عێراق‌و، ٥٠٠ هه‌زار دۆلاری دیكەشیان لە رێگه‌ی فرۆشتنی نەوتی خاو لە بازاڕی ڕەش‌دا ده‌ست که‌وتوه‌. ئادەم شوبین، لە كاربەدەستانی پلەبەرزی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكاو جێگری كاروباری تیرۆریزم‌و زانیاریی ماڵیی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا وێڕای ئاماژە بەم بابەتە گوتی كە داعش لە ڕێگەی فشارهێنان بۆ سەر خەڵك‌و ئه‌ستاندنی باجی زۆرەملی بە میلیۆن دۆلاری دیکه‌شیان لە خەڵكی ئەم ناوچانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی ئه‌وان‌دا ده‌ژین، وەرگرتوە. وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا دەڵێ بەشی هەرە زۆری نەوتی داعش بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەفرۆشترێ و بەشێكی دیكە بۆ وڵاتی توركیەو باكووری كوردستان دەڕوا. بە وتەی ئادەم شوبین، تیرۆریستەكانی داعش مانگانە ٤٠ میلیۆن دۆلار لە دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی بە سووریە بەدەست دێنن. هەروەها ناوبراو دەڵێ سەرەڕای شەڕی نێوان بەشار ئەسەدو هێزەكانی داعش، پێوەندیی بازرگانی ئەم دوو لایەنە بە میلیۆن دۆلار بووە.