لە حاڵێكدا كە عەلی ئەكبەر ویلایەتی، ڕاوێژكاری پلەبەرزی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كاروباری نێودەوڵەتیدا ڕایگەیاندووە كە تاران بەنیاز نییە "لە مەیدانی شەڕو سیاسەتدا پشتی بەشار ئەسەد چۆڵ بكا"، بهڵام هەواڵدەریی بلومبێرگ باس لە پاشەكشەی هێزەكانی سپای پاسدارانی ئێران لەم ناوچانه سووریە دهکا كە مەیدانی شەڕە نێوخۆیییەكانن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم هەواڵدەرییە كۆماری ئیسلامی خەریكی بردنە دەرەوەی هێزە نیزامییەكانی خۆی لە ناوچەكانی شەڕی سووریەیە. بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە كۆماری ئیسلامی ئەم بڕیارەی پاش ئەوە داوە كە لە ڕەوتی عەمەلیاتی ئەستاندنەوەی پارێزگای ئەدلەب لە سووریە، كۆمەڵێكی زۆر لە هێزە نیزامییە پلەبەرزەكانی كوژراونو بریندار بوون.
لە حاڵێكدا كە لە مانگی ڕهزبهری ئهمساڵدا وال ستریت ژوورناڵ باسی لەوە كردبوو كە 7 هەزار ئەندامی سپاو باقی هێزە نیزامییەكان بە ویستی خۆیانو لە بەرژەوەندیی ئەسەددا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریە شەڕ دەكەن، بهڵام لە حاڵی حازردا ژمارهی ئەم هێزانە بۆ كەمتر لە ٧٠٠ كەس له کهمی داوه.