به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوان، پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌نێو لاوانی ئێران‌دا له ئه‌وله‌وییه‌تی چواره‌م دایه.
جێگری وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ده‌ڵێ، به‌پێی توێژینه‌وه‌ی ڕێكخراوی میللیی لاوان، ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌که‌می لاوان له ساڵی ١٣٨٢ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بووه.
ڕه‌زا حوجه‌تی ده‌ڵێ گیروگرفتی ئابووری ته‌نیا هۆكاری سه‌ره‌كیی پێكنه‌هێنانی ژیانی هاوبه‌شی لاوان نییه. ناوبراو نه‌بوونی توانای پێویست بۆ پێكهێنانی خێزانی به هۆكاری سه‌ره‌كیی لاوان زانیوه و گوتی لاوانی ئێران پێویستیان به فێرکردنی تواناکانی ژیان كردن هه‌یه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که هۆكاری سه‌ره‌کیی به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌ڵاقیش به ته‌نیا گیروگرفتی ماڵی‌و ئابووری نییه، چونکی ته‌ڵاق له گه‌ره‌ک‌و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زیاتره.
قسه‌كانی جێگری وه‌زیری وه‌رزش و لاوان له‌باره‌ی نه‌بوونی پێوه‌ندیی نێوان دابه‌زینی پێكهێنانی ژیان‌و گیروگرفتی ئابووری له حاڵێك دایه كه به ڕای کارناسان بێكاریی لاوان هۆكاری سه‌ره‌كیی پێكنه‌هێنانی ژیانی هاوبه‌ش له کۆمه‌ڵگای ئێستای ئێرانه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌دوای چڕبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دژی ئێران، ئاماری ڕه‌سمیی بێكاری له ئێران‌و به تایبه‌ت له‌نێو ده‌رچووانی زانكۆدا چۆته سه‌ر‌ێ‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ڕه‌وتی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له لاوان‌دا داناوه.