هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیكی ڕووسی ڕایگه‌یاندوه كه كوژرانی زۆر‌و زه‌وه‌ندی ئه‌فسه‌رانی پله‌به‌رزی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی له سووریه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران هێزه نیزامی‌یه‌كانی خۆی له‌م وڵاته كه‌م بكاته‌وه.
سپۆتنیكی ڕووسی كوژرانی ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ی ئه‌فسه‌رانی پله به‌رزی ئێرانیی بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ش به زۆر زانی، له حاڵێكدا كه ئێران هێزه‌كانی خۆی له وڵاتی سووریه به ڕاوێژكاری نیزامی ده‌زانێ و حاشا له شه‌ڕكه‌رانی خۆی له‌م وڵاته ده‌كا.
ویلادیمیر یووسیف، كارناسێكی بواری نیزامیی ڕووس هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زیان‌و خه‌ساره نیزامی‌و گیانی‌یه‌کانی سپای پاسدارانی بۆ بێ ئه‌زموونیی هێزه‌كانی سپا له كه‌ڵكوه‌رگرتن له تۆپخانه‌و هێزی ئاسمانی گه‌ڕانده‌وه‌و ده‌ڵێ لێدان له‌و هێزانه ئێران که له ریزی ئه‌رته‌شی سووریه‌دا سه‌ڕ ده‌که‌ن، به شێوه‌ی ئامانجدار بووه.
ویلادیمیر ساژین، كارناسی بواری سیاسیش به سپۆتنیكی گوتووه كه هێزه نیزامی‌یه‌كانی ئێران له ٧هه‌زار كه‌سه‌وه بۆ٧٠٠ كه‌س له که‌می داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێران به هۆی نه‌بوونی سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سووریه، به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی گه‌وره كارێكی دژوار‌و ئاسته‌مه‌و گواستنه‌وه‌ی هێزو دابینكردنی تكنۆلۆژیی شه‌ڕ، گه‌یاندنی ته‌قه‌مه‌نی‌و چه‌كوچۆڵ گیرگرفتی زۆری ده‌بێ.
پێشتریش هه‌واڵده‌ریی بلۆمبێرگ له زمان سه‌رچاوه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ره‌کانی شه‌ری سووریه پاشه‌كشه‌ی كردوه.
هووشه‌نگ حه‌سه‌ن یاری كارناسی بواری نیزامی به ده‌نگی ئامریكای گوت، ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر له به‌ره‌کانی شه‌ری سووریه پاشه‌كشه‌ی كردبێ، ئه‌وه نیشانه‌ی دابه‌زینی ئێعتباری ئێرانه‌و به مانای ئه‌وه‌یه که ئێران مه‌یدانی بۆ ڕووسیه چۆڵ کردوه.