سەرۆكی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشییە گوازراوەكانی وەزارەتی بێهداشتی ئێران ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد که له ئێستادا لە ئێران بهخۆشیی ئانفلۆنزای بەراز بڵاو بۆتەوە، بەڵام ئهوان كۆنتڕۆڵیان کردوه.
دوكتور محەممەدمێهدیی گویا گوتی: لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، ١١ كەسی دیكەش لە ئێران بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی ئانفلۆنزا گیانیان لە دەستدا، بەم پێیە ژمارهی قوربانییانی ئەم نەخۆشییە گەیشتە ٥٧ كەس.
گویا لە درێژەی قسەكانیدا گوتی هەرچەند لە ئێران واكسێنو دەرمانی دژە ویرووسی ئانفلۆنزا بە ڕادەی پێویست لە بەر دەستدا هەیە، بەڵام هەموو ئەم كەسانەش که لە حەوتووی ڕابردوودا بەهۆی تووشبوون بەم ئاهۆیه گیانیان لە دەست داوە، پێشتر تووشی نەخۆشیی دیكە هاتبوونو سیستمی بەرگریی لهشیان بە تەواوی لاواز ببوو.
ناوبراو فێرکردنی بنهماکانی بێهداشتیو زانیاری گەیاندنی بەوەختو بەربڵاوی بە هۆكارێكی گرینگ بۆ پێشگیری له توشبوون بە ئانفلۆنزا لەم وڵاتە دەزانێ.