ڕێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور بە بڵاو كردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی توندوتیژی بەدژی ڕۆژنامەنووسان لە جیهان، لە بەیاننامەیەكدا دهڵێ: له ئێستاداو لە سەرتاسەری جیهاندا ١٥٣ ڕۆژنامەنووس بەند كراون.
لهو بهیاننامهیهدا هاتووه کهوڵاتی چین گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەنووسان لە ئاستی جیهانهو پاش ئەم وڵاتەش، میسر، ئێرانو ئێریترە خراپترین وڵاتانی جیهان لەم بوارە دان.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، لە ئێران لە سەرەتای مانگی نۆڤامبر بۆ چەندەمین جار شەپۆلی دەستبەسەر كرانی ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی بەشداری كردن لە تۆڕی سیخوڕی وەڕێ خرا.
بەم جۆرە كە لە ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنووردا هاتووە، ڕێژەی ئەم ڕۆژنامەنووسانەی لە ئاستی جیهاندا بەند كراون لە چاو ساڵی ڕابردوو سەدی ١٤ لە كەمی داوە، بەڵام لە بەرامبەردا ڕێژەی ئەم ڕۆژنامەنووسانەی بە بارمتە گیراون سەدی 35 زیادی كردووە.
شایانی باسه لە حاڵی حازردا ٥٤ ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان بە بارمتە گیراون كە زۆرترین ژمارهی ئەم ڕۆژنامەنووسه بهدیل گیراوانه لە وڵاتی سووریە بوون.