عەرەبستانی سعوودی پێك‌هێنانی بەرەیەك بەدژی تێرۆریس به‌به‌شداریی ٣٤ وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیاند.
وه‌ک باس ده‌کرێ مەبەستی ئەم هاوپه‌یمانی‌یه "ڕووبەڕوو بوونەوەی چەكدارانە‌و ئیدئۆلۆژیك بەدژی هەر چەشنە تێرۆرێك لە جیهانی ئیسلام" دا ده‌بێ؛ به‌ڵام لە لیستی وڵاتانی ئەندامی ئه‌م هاوپه‌یمانی‌یه‌دا هیچ ئاماژەیەك بە ناوی ئێران نەكراوە كە بە زۆرینەی شیعەوە به ڕكەبەری سوننەتیی عەرەبستان داده‌نرێ.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ئەم هاوپه‌یمانی‌یه سوننی مەزهەبن‌و ئێران‌و عێراق‌و سووریە له‌و به‌ره‌یه ده‌راوێشتراون، ناوەندی فەراماندەیی هاوپه‌یمانی‌یه‌که‌ش لە ڕیازم پێته‌ختی عه‌ڕه‌بستان دەبێ.
شازادە محەممەد بین سەڵمان، وەزیری بەرگریی عه‌ڕه‌بستانی سعوودی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: ئەم هاوپه‌یمانی‌یه نیشانەی ئیرادەی جیهانی ئیسلام بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم و مەیلی هاوكاری كردن بۆ چه‌سپاندنی ئاشتیی جیهانی‌یە.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هاوپه‌یمانی‌یه له عاڵێک دایه که عەرەبستان هاوکات ڕێبەرایەتیی هاوپه‌یمانیی نیزامیی دژی شیعەی یەمەنیشی لە ئەستۆیە. لە لایەكی دیكەوە، ئەم وڵاتە ئەندامی بەرەیەكی دیكەشە كە بە سەرۆكایەتیی ئامریكا‌و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ داعش لە سووریە‌و عێراق پێك هاتووە، بەڵام شازادە محەممەد بین سەڵمان ڕوونی كردەوە كە هاوپه‌یمانیی ٣٤ وڵاتی موسوڵمان تەنیا له دژی داعش نایه‌ته کایه‌وه، به‌ڵکوو هەر ڕێكخراوێكی تێرۆریستی دەكاتە ئامانج كە لە جیهانی ئیسلام‌دا سەرهەڵ‌بدا.