کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاشەكشەی دەوڵەت لە دانانی ٨ ژن وەك بەخشدار لە خوزستان

05:24 - 25 سەرماوەز 2715

ڕاگەیەنە دەوڵەتی‌یەكان لە ئێران دەڵێن حوكمی دانانی ٨ ژن وەك بەخشدار حەوتوویەك پاش ڕاگەیەندنی هەڵوەشاوه‌ته‌وە. میدیاکانی ئێران ده‌ڵێن هۆكاری هەڵپەساردنی حوكمی ئەم ٨ ژنە ناڕەزایەتیی زانایانی ئایینی‌و نوێنەرانی مەجلیسی خوبرەگان بووه‌. بەپێی ڕاپۆرتی وێب سایتی "عەسری ئەهواز" بەدوای ناڕەزایەتیی زانایانی ئایینی لە خوزستان‌و كۆمەڵێك لە سیما ناسراوە توندڕه‌وه‌كانی ئەم پارێزگایە؛ حوسێن عەلی ئەمیری، قایمقامی وەزیری نێوخۆ بڕیاری هەڵپەساردنی دانانی ئەم ژنانەی داوه‌. ئەمیری ده‌ڵێ وەزارەتی نێوخۆ نایەوێ دڵی سیما ناسراو و فەرهەنگییەكانی ئەم پارێزگایە لە خۆی بێشێنێ. شایانی باسە كە ماوەیەك لەوەپێش دەوڵەتی ڕۆحانی ٨ ژنی وەك بەخشدار بۆ خوزستان دیاری كرد، بەڵام گوایە ئەم بڕیارە لە حەوتوویەك زیاتر بڕی نه‌کردوه‌