سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی كاروباری ماڵیاتی له ئێران ده‌ڵێ كه زیاتر له نیوه‌ی ئابووریی ئێران به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان له دانی ماڵیات بواردوه.
عه‌لی عه‌سگه‌ری به گۆڤاری "ته‌جاره‌تی فه‌ردا" چاپی تارانی گوتووه هه‌ر ئێستا سه‌دی ٤٠ی سه‌رجه‌م ئابووریی ئێران ماڵیات ناده‌ن‌و سه‌دی ٢٠ی ئابووریی ئێرانیش پێوه‌ندیی به چالاكی‌یه ناڕه‌سمی‌یه‌کانه‌وه هه‌یه كه ئه‌م گرووپانه‌ش ماڵیات ناده‌ن. ناوبراو گوتی به هۆی ناڕوونی له‌م به‌شه‌دا، ماڵیات وه‌رگرتن له بارودۆخێكی باش‌دا نییه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی پێشووی ماڵیاتی ئێران گوتبووی ئه‌سناف له حاڵێك‌دا كه سه‌دی ٣٣ به‌رهه‌می ناخالیسی نێوخۆیی پێك دێنن، له ساڵی ١٣٩٣ ته‌نیا سه‌دی 5ی ماڵیاتی خۆیان داوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که عه‌سكه‌ری نزیك به ١٠ ڕۆژ له‌وه پێش وازی له کاره‌که‌ی هێناو پۆسته‌كه‌ی به‌جێ هێشت. ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئێرانی ده‌ڵێن وازهێنانی عه‌سگه‌ری به هۆی ئه‌و فشارانه بووه که له‌لایه‌ن هیندێک جه‌ریانه‌وه له‌سه‌ری بوو.