شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكی ئاواییه‌ك له بێهبه‌هان له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامی‌یه‌کان له‌و شاره كوژرانی كه‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و ئاوایی‌یه‌و بریندار بوونی‌٢كه‌سی دیكه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
وه‌ک فه‌رمانداری بێهبه‌هان باسی ده‌کا ئه‌م لێکدانه له‌سه‌ر دانه‌مه‌زرانی لاوان له پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازیی نیزیک ئه‌و ئاوایی‌یه بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئاواییه‌ك به ناوی شه‌هروویی له شاری بێهبه‌هان به‌هۆی وه‌رنه‌گیران‌و دانه‌مه‌زرانی لاوانی ئه‌م ناوچه‌یه له پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی گازی "بیدبلند"ی ٢ هه‌وڵی داخستنی ڕێگه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌یان دا.
پاڵاوگه‌ی گازی "بیدبلند"ی ٢ به ئامانجی به‌رهه‌م‌هێنانی گاز، به‌رهه‌م‌هێنانی "اتان"ی خۆراكی پێترۆشیمی‌و هه‌روه‌ها به‌رهه‌م‌هێنانی گازی شل له بێهبه‌هان لێده‌درێ‌و بڕیاره تا ٢ساڵی دیكه كاری ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو بێ‌و بگاته قۆناغی به‌رهه‌م‌هێنان.
به قسه‌ی شایه‌تحاڵان هێزی ئینتزامی ته‌قه‌ی له‌م خه‌ڵكه ناڕازییه كردووه‌و ئه‌م هێرشه‌ی هێزی ئینتزامی بۆته هۆی تووڕه‌بوونی ئه‌م خه‌ڵكه‌و گرژی‌و ئاڵۆزی له نێوانیان‌دا ساز كردووه. له‌م په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا كه‌سێكی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه كوژراوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون