بۆ ته‌واوكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ئابدانان بڕی ٣٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته‌وبه‌هۆی دابین‌نه‌کرانی پڕۆژه‌که ڕاگیراوه.
عه‌بدوڵڵا كاشانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌لوپه‌ل‌و پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئێران له ئابدانان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی، ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه نموونه‌كانی ئه‌رته‌ش بۆ کاروباری نیزامی‌و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی مسافیره.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی ده‌سپێكی دروست‌كردنی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه له قۆناخی یه‌كه‌م‌دا ١٠ میلیارد تمه‌نی تێ‌چووه‌و بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه نیوه‌چڵه بڕی ٣٠ میلیارد تمه‌نی دیکه‌ش بوودجه پێویسته.
به‌پێی قسه‌كانی كاشانی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه له کاتی خۆی‌دا به دوو مه‌به‌ستی نیزامی‌و مه‌ده‌نی لێ‌دراوه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نیزامیی شاری ئابدانان یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه گه‌وره‌كان‌و له بواری فه‌ننی له هه‌لومه‌رجێكی ستانداردی میللی دایه. ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه له ساڵی ١٣٤٧ی هه‌تاوی‌و به مه‌به‌ستی كاروباری نیزامی‌و به تایبه‌تی بۆ هێزی ئاسمانی دروست كرا.
شایانی باسه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه وه‌گه‌ڕ بخرێ، گیروگرفتی هاتوچۆی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئابدانان، دێهلۆران، ده‌ڕه‌شارو به‌دره تا ڕاده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر ده‌بێ.