سادق زیباکه‌لام، مامۆستای زانکۆی تاران ده‌ڵێ پووڵ ده‌وری زۆر کاریگه‌ری له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس‌دا هه‌یه.
زیباکه‌لام له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک‌دا که بۆ باس له سه‌ر هه‌لبژاردن‌و پێگه‌ی مه‌جلیس له نیزامی سیاسیی ئێران‌دا ته‌رخان کرابوو، گوتی له مه‌جلیسی سێهه‌مه‌وه پووڵ ده‌وری سه‌ره‌کی له هه‌ڵبژاردنی کاندیداکانی مه‌جلیس‌دا ده‌بینێ‌و له‌و کاته‌وه به‌ولا به تایبه‌ت له مه‌جلیسی نۆیه‌م‌دا ڕۆڵی پووڵ تا هاتووه تۆختر بووه.
ئه‌و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که له‌به‌رچی کاندیداکان خه‌رجێکی یه‌کجار زۆر له ته‌بلیغاته‌کانیان‌دا ده‌که‌ن، گوتی: زۆر سروشتی‌یه، چونکی ئه‌وان ده‌زانن له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژێرانیان‌داو؛ له ماوه‌ی٤ ساڵ نوێنه‌رایه‌تیی خۆیاندا ده‌توانن هه‌موو ئه‌وانه قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه‌و قازانجێکی زۆری ماددیش بکه‌ن.
زیباکه‌لام له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی‌دا هاته سه‌رباسی پێگه‌و قورسایی مه‌جلیس له نیزامی سیاسیی پاشایه‌تی‌و دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌و گوتی: له دوای ئینقلابی ئێرانه‌وه مه‌جلیس هه‌ڵکشان‌و داکشانی زۆری به خۆیه‌وه بینیه‌وه‌و مه‌جلیسی نۆیه‌م یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌یه که نوێنه‌رانی به ته‌واوی له به‌رامبه‌ر بڕیار‌و کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌ت‌دا قڕوقپ بوون‌و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ نه‌گه‌یاند.
ئه‌و له کۆتایی‌دا گوتی: چاوه‌دێریی لاوازی مه‌جلیس به‌سه‌ر کاروبارو سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت‌دا به مانای پێشێلکردنی نیزانی خه‌ڵک‌سالاری‌یه‌و سه‌ره‌تای زۆر کێشه‌و قه‌یرانی دیکه‌یه.