سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یارمه‌تیده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ده‌ڵێ سێهه‌مین هۆكاری دروستبوونی ئه‌و هه‌مووه په‌روه‌نده‌یه‌ی له ده‌زگای قه‌زایی‌دا که‌ڵه‌که بوون، "توندوتیژی"یه.
سه‌ید حه‌سه‌ن مووسه‌وی چه‌له‌ك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یارمه‌تیدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران وێڕای ئاماژه به توندوتیژی كه سێهه‌مین هۆكاری دروستبوونی په‌روه‌نده‌کان له ده‌زگای قه‌زایی ئێرانه گوتی، نه ته‌نیا له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌دا، هێندێك جار ته‌نانه‌ت له ئاستی سیاسیی ئێرانیش توندوتیژی ده‌بینی؛ بۆ نموونه نوێنه‌رانی مه‌جلیس له جیاتی ئه‌وه‌ی به وتووێژ كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ن له مه‌جلیس پێك هه‌ڵده‌پڕژێن‌و له یه‌کتری ڕاست ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یارمه‌تیده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران له درێژه‌دا گوتی هه‌بوونی ١٥ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی له ئێران نیشانه‌ی ئه‌مه‌یه كه خه‌ڵك سه‌برو تاقه‌ت‌یان كه‌مه‌و ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئاستی سه‌برو تاقه‌تی خه‌ڵك به‌رز بكه‌ینه‌وه، له داهاتوودا خه‌ڵک تووشی ڕه‌فتاری ناشیاو و دژه كۆمه‌ڵایه‌تیی زیاتر ده‌بن.