کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکچوونی کۆبوونەوەیەکی حوسێنی مەرعەشی لە ئیلام

15:02 - 30 سەرماوەز 2715

کۆبوونەوەیەکی حوسێنی مەرعەشی لە ئیلام هەڵوەشا. وا بڕیار بوو کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی سەرماوەز لە سەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ئیسلامی زانکۆی زانستی پزیشکی شاری ئیلام سمیناریک بۆ حوسێن مەرعەشی پێک بێت‌و ناوبراو لەو سمینارە دا لە سەر دۆخی وڵات قسە بکا، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا ئەو سمینارە هەڵوەشا. بە پێی هەواڵی بەهارنیوز لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە ئیزنی پێک‌هێنانی ئەو کۆبووەنەوەیە لە لایەن هەیئەتی چاوەدێری کۆڕ و کۆبوونەوەکانی زانکۆی ئیلام کە لە سەرۆکی زانکۆ و نوێنەری نەهادی ڕێبەری و وەزیری ناوخۆ پێک دێن، پەسند کرابوو؛ بەڵام چەند ڕۆژێک پێش پێکهاتنی، لە سەر داوای ڕێکخراوی بەسیجی خوێندکاری کە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەو زانکۆیە کرابوو، کۆبوونەوەکە ڕاگیراو ئیزنیان نەدا بەرێوەبچێ.