كۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی ئەفغانستان دەڵێ ئێران بە پێچەوانەی قانوونە نێودەوڵەتییەكان، هەوڵی دەركردنی زۆرەملی كۆچبەرانی ئەفغانی دەدا.
كۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی ئەفغانستان ئەم ڕاپۆرتەی خۆی دوای وتووێژ لەگەڵ ٢٠٠٦ كەس ئامادە كردوە كە لە سنوورەكانی "ئیسلام قەڵا" و "زرنج"ەوە تێپەڕیون.
ئەم ڕاپۆرتە ئاشكرای کردوە كە لە ساڵی ١٣٩٣دا زیاتر لە ٢١٦ هەزار كۆچبەری ئەفغانی بە زەبری زۆری هێزە نیزامی یەكانی ئێران لەم وڵاتە دەركراون. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە لە ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا نزیكەی ٦٨ هەزار كەسی دیكە هەر بە زۆری لەم وڵاتە ڕاو نراون.
بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەم كۆچبەرانەی كە لە ئەفغانستانو پاكستان بە زۆرەملی دەركراون، لە نێوخۆی ئەفغانستاندا لەگەڵ گەلێك گیروگرفتی دیكە بەرەوڕوو بوونەتەوە.