کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داعش سەدی ١٥ی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە دەست داوە

16:08 - 2 بەفرانبار 2715

گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە ساڵی ٢٠١٥، زیاتر لە سەدی ١٤ی ئەم ناوچانەی كە دەستی بەسەرداگرتبوون، لەدەست داوەتەوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی كوردەكان لە سووریە، سێ هیندەی پێشوو بۆتەوە. ئەم ئامارە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی دێسامبر لە لایەن ڕێكخراوی پسپۆڕیی ئێچ ئێس جینز لە ئامریكا بڵاو كراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ناوچانەی كە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ژێر دەستی داعش ڕزگار كران، بریتی بوون لە شارۆچكەكانی تەل ئەبیەز لە نزیك سنوورە هاوبەشەكانی سووریەو توركیە. هەروەها شاری تكریت لە عێراق‌و پاڵاوگەی نەوتی "بێجی"ش لەم ناوچە ئازادكراوانە بوون. كۆلۆمپ ستراك، چاوەدێری سیاسی بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی نێوەڕاست لە ڕێكخراوی ئای ئێچ ئێس دەڵێ: پاش ئەوەی كە تەل ئەبیەز لە گرووپی داعش ئەستێنداریەوەو پڕۆسەی پەلاماردرانی سەرچاوە نەوتی‌یەكانی ئەم گرووپە چڕ كرایەوە، داعش بڕێکی بەرچاو لە داهاتی خۆی لە دەست دا. بەم حاڵەش، گرووپی داعش لەم ساڵدا كۆمەڵە دەسكەوتێكی بەرچاویشی هەبووە كە داگیركردنی شاری مێژوویی پالمیرا لە سووریەو شاری ڕۆمادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار لە عێراق لە نموونەی ئەم دەسكەوتانە بوون. لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە ئەم دەسكەوتانە لە بەرامبەر دەسكەوتەكانی هێزی پێشمەرگە لە سووریە بووە، بە جۆریك كە ناوچەكانی ژێر دەسەڵای هێزی پێشمەرگە لە سووریە لە ماوەی ئەمساڵ‌دا دوو هێندەی پێشوو زیاتر بووە. گرووپی داعش بەهۆی هێرشە ئاسمانی‌یەکانی بەرەی نێودەوڵەتیی بە سەرۆكایەتیی ئامریكا لە زۆر شوێن پاشەكشەی كردووە بە شێوەیەك كە دەوڵەتی عێراق توانیویەتی سەدی ٦ی ناوچەكانی خۆی لەم گرووپە بستێنێتەوە؛ ئەمە لە حاڵێك دایە كە هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستانیش سەدی ٢ی ناوچەكانی خۆی لە ژێر دەستی ئەم گرووپە ڕزگار كردوە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتوە کە دەوڵەتی سووریەش لەمساڵ‌دا زۆرترین زیانی بەركەوتووە. لە ماوەی ئەمساڵدا ئەم دەوڵەتە سەدی ١٦ی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە دەست داوەو لە ئێستادا تەنیا كۆنتڕۆڵی نزیكەی سەدی ٣٠ سووریەی لەبەر دەست دایە.