کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە زیاتر لە هەزار جار بنكەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریەی بۆردومان كردوە

14:52 - 5 بەفرانبار 2715

پاش ئەوەی كە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند که‌ مۆسكۆ جینایەتی جەنگیی كردوە، دەوڵەتی كاتیی سووریەش ده‌ڵێ كە فڕۆكەشەڕكەرەكانی ڕووسیە تەنیا لە ماوەی ٦ ڕۆژی ڕابردوودا هەزار جار بنكەكانی ئەرتەشی ئازادیان بۆمباران كردوەو لەسەر كوشتنی بەردەوامی خەڵكی مەدەنی بەردەوامن. دەوڵەتی كاتیی سووریە بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد توعمە لە پرێس كۆنفرانسێك‌دا لە شاری "غازی عەنتاب"ی توركیە پێداگریی لەسەر ئەوە كردەوە كە فڕۆكە ڕووسی‌یەكان تەنیا لە ماوەی ٦ ڕۆژدا زیاتر لە هەزار جار پەلاماری بنكە‌و بارەگاكانی ئەرتەشی ئازادییان داوەو بۆمبارانیان كردوون. وەزیرەكانی دەوڵەتی كاتیی سووریە پێداگری‌یان كردوە كە ژێرخان‌و دامەزراوە گرینگەكانی سووریە بەشێك لە ئامانجەكانی فڕۆكە ڕووسییەكانن. بۆ نموونە ٩ ڕێكخراوی فێركاری‌و ٢٢ ناوەندی ژیانەكیی دیكە وەك وێستگەكانی تەلەفوون كەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆمبی فڕۆكە ڕووسییەكان‌و زۆر بە خەستیی بۆمباران كراون.