کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگایی کردنی كامڕان شێخە‌و داوود عەبدوڵڵاهی

15:18 - 5 بەفرانبار 2715

كامڕان شێخەو داوود عەبدوڵڵاهی دوو چالاكی ئاینیی خەڵكی شاری مەهاباد پاش ئەوەی ماوەی ٧ ساڵ بوو چارەنووسیان ناڕوون بوو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی سەرماوەز بۆ لقی ٢٨ دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆكایەتیی قازی مەقیسە بانگ كران. بەپێی ڕاپۆرتی كەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، ئەم تۆمەتانەی كە لە لایەن قازی مەقیسەو دادگاوە وەپاڵ ئەم دوو چالاكە دراوە، بریتی‌یە لە شەڕ لەگەڵ خوداو "مۆفسێدو فی ئەرز" لە ڕێگەی چالاكیی مەزهەبی‌و بانگەشە بۆ مەزهەبی سوننی بووە. ئەم دوو بەندكراوە كوردە بە پێچەوانەی ئەم تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان، بەرگرییان لە خۆیان‌و کردوەو ملیان بۆ ئەم بڕیارە نەداوە.